بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
وانە
7
وەرگیراوە داراییەکان | سەرەتایی

پلاتفۆرمی مامەڵەکردنی DBot

ماوە
8
خولەک


لە کۆتا وانەی ئەم کۆرسەدا ئاشنای Deriv Bot دەبین، کە چارەسەرێکی بەهێزی بێ کۆدکردنە و ڕێگەتان پێ دەدات بەئاسانی ستراتیژییەکانی مامەڵەکردنی خۆکار دروست بکەن و 24/7 دەرفەتەکانی مامەڵەکردن بقۆزنەوە. لە ڕێگەی بەکارهێنانی تایبەتمەندیی سادەی ڕاکێشان و دانانی “بلۆکەکان”ـەوە، مامەڵەکاران لە هەموو ئاستەکانی ئەزمووندا دەتوانن ستراتیژیی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن کە لەگەڵ پێداویستییەکانی مامەڵەکردنیاندا بگونجێت.
‍

ناساندنی Deriv Bot

Deriv Bot بۆ ئاسانیی بەکارهێنان دیزاین کراوە و ڕووکارێکی سادە و ڕوون بۆ مامەڵەکاران دابین دەکات تاوەکو بەبێ پێویستی بە شارەزایی بەرنامەسازی، ستراتیژییەکانی مامەڵەکردنیان خۆکار بکەن.
‍

دەستگەیشتن بە Deriv Bot

بۆ دەستپێکردن لەگەڵ Deriv Bot:

  1. لەسەر Trader's Hubـی Deriv چوونەژوورەوە بۆ ناو هەژمارەکەتان ئەنجام بدەن.
    ‍
  2. لەناو بژاردە بەردەستەکاندا “Deriv Bot” هەڵبژێرن بۆ دەستگەیشتن بە داشبۆردی بۆت.

دوای چوونەژوورەوە، چەند بژاردەیەکتان دێتە پێش بۆ دەستپێکردنی گەشتی مامەڵەکردنتان.
‍

تایبەتمەندییەکانی داشبۆردی Deriv Bot

لەگەڵ چوونەناو داشبۆردی Deriv Bot، چوار بژاردەی سەرەکی دەبینن:

  • بارکردنی ستراتیژییە بەردەستەکان: ستراتیژییەکان لە “My Computer” یان “Google Drive”ـەوە هاوردە بکەن.
    ‍
  • ستراتیژیی خێرا: خێراترین ڕێگایە بۆ ئامادەکردن و بەگەڕخستنی بۆتی مامەڵەکردن بە بەکارهێنانی قاڵبە پێشوەختە دیاریکراوەکانی ستراتیژی.
    ‍
  • دروستکەری بۆت: بۆ بەکارهێنەرانی پێشکەوتوو، ئەمە ڕێگە دەدات لە سفرەوە ستراتیژیی تایبەت بە خۆتان دروست بکەن.
    ‍

ستراتیژیی خێرا

تایبەتمەندیی ستراتیژیی خێرا هەر بۆتێکی مامەڵەکردن بۆ دوو پێکهاتەی سەرەکی دابەش دەکات:

  1. قاڵبی ستراتیژی: ئەمە دیاری دەکات کە بۆتەکەتان چۆن بڕی ستەیک دوای هەر مامەڵەیەک لەسەر بنەمای قازانجدارێتی ڕێک دەخات.
    • نموونەکانی قاڵبی ستراتیژی ئەمانە لەخۆ دەگرن:
      • Martingale: دوای زیان بڕی ستەیک دەکاتە دوو هێندە بۆ قەرەبووکردنەوەی تێچووەکان.
        ‍
      • D'Alembert: بڕی ستەیک بەپێی یەکەیەکی دیاریکراو ڕێک دەخات، بە جۆرێک دوای زیان زیادی دەکات و دوای بەدەستهێنانی قازانج کەمی دەکاتەوە.
        ‍
      • Oscar's Grind: سەرنج دەخاتە سەر بەدەستهێنانی قازانجی بچووک و بەردەوام.
        ‍
      • Reverse Martingale: دوای بەدەستهێنانی قازانج بڕی ستەیک زیاد دەکات و دوای زیان کەمی دەکاتەوە بۆ گەیاندنی زنجیرە مامەڵە قازانجدارەکان بە بەرزترین ئاست.
        ‍
      • 1-3-2-6: دوای چەند مامەڵەیەکی قازانجداری یەک لەدوای یەک، شێوازێکی جێگیری دانانی ستەیک پەیڕەو دەکات.
  2. پارامیتەرەکانی مامەڵە: ئەم پارامیتەرانە سەرمایەی مامەڵەپێکراو، جۆری مامەڵە، مەرجەکانی کڕین، ستەیکی سەرەتایی، ماوە، ئاستی قازانج و ئاستی زیان دیاری دەکەن.

ڕێکخستنی ستراتیژییەکەتان

دوای هەڵبژاردنی قاڵبی ستراتیژییەکەتان و پڕکردنەوەی پارامیتەرە پێویستەکانی مامەڵە، تەنها کرتە لەسەر “Run” بکەن بۆ بەگەڕخستنی بۆتەکەتان. دڵنیا ببنەوە کە سەرەتا هەر ستراتیژییەک لەسەر هەژماری تاقیکاری (دیمۆ) تاقی دەکەنەوە بۆ باشترکردنی شێوازەکەتان و دروستکردنی متمانەبەخۆبوون.
‍

بەکارهێنانی دروستکەری بۆت

بۆ ئەوانەی ئارەزووی تایبەتمەندکردنی زیاتری ستراتیژییەکانیان دەکەن، دروستکەری بۆت تایبەتمەندیی پێشکەوتوو پێشکەش دەکات:

  • پانتایی کارکردن (Canvas): ئێرە ئەو شوێنەیە کە بلۆکەکانی تێدا ڕادەکێشن و دایاندەنێن بۆ دروستکردنی فرمانی دیاریکراو بۆ بۆتەکەتان.
    ‍
  • مینیوی بلۆکەکان: دابەش کراوە بۆ پارامیتەرەکانی مامەڵە، مەرجەکانی کڕین، مەرجەکانی فرۆشتن و مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی مامەڵەکردن. هەر بلۆکێک ڕێنمایی دیاریکراوی تێدایە کە ئاڕاستەی چۆنیەتیی کارکردنی بۆتەکە دەکات.
    ‍

نموونەکانی ئەرکی بلۆکەکان

  1. پارامیتەرەکانی مامەڵە: دیاری بکەن لە چ بازاڕێکدا مامەڵە دەکەن، هەروەها جۆرەکانی گرێبەست و بڕەکانی ستەیک دیاری بکەن.
    ‍
  2. مەرجەکانی کڕین: بەپێی پێوەرەکانی خۆتان دیاری بکەن کەی پێویستە بۆتەکە بچێتە ناو مامەڵەکانەوە.
    ‍
  3. مەرجەکانی فرۆشتن: ڕێنمایی بدەن کە بۆتەکە چۆن ڕەفتار بکات کاتێک مامەڵەکە چالاکە.
    ‍
  4. مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی مامەڵەکردن: ڕێکی بخەن چی ڕوو دەدات دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستێک پێش دەستپێکردنی گرێبەستێکی نوێ.
    ‍

دەرەنجام

لەگەڵ Deriv Bot، ئامرازێکی بەهێزتان لەبەردەستدایە بۆ دروستکردنی ستراتیژییەکانی مامەڵەکردنی خۆکار کە لەگەڵ شێواز و پەسەندکراوەکانی مامەڵەکردنتاندا دەگونجێت. لە ڕێگەی بەکارهێنانی ستراتیژیی خێرا و دروستکەری بۆتەوە، دەتوانن شێوازێکی سیستماتیک بۆ مامەڵەکردن لەناو پلاتفۆرمی Deriv بنیات بنێن.

لەبیرتان بێت بەتەواوی لەسەر هەژمارێکی تاقیکاری ڕاهێنان بکەن تاوەکو دڵنیا ببنەوە کە لە وردەکارییەکانی ستراتیژییە هەڵبژێردراوەکانتان تێ دەگەن پێش ئەوەی هەنگاو بنێن بۆ مامەڵەکردنی ڕاستەقینە. لە وانەی داهاتووماندا، جێبەجێکردنی ستراتیژییەکانی مامەڵەکردن لەسەر بەرهەمە سینتێتیکەکانی Deriv بە بەکارهێنانی ئۆپشنەکان دەخەینە ڕوو. سوپاس بۆ بەشداریکردنتان لەم وانەیەدا، هیوای مامەڵەکردنێکی سەرکەوتووتان بۆ دەخوازین!

Quiz

سوودی سەرەکیی بەکارهێنانی Deriv Bot چییە؟

ستراتیژیی Martingale چی لەخۆدەگرێت؟

کام تایبەتمەندی لە Deriv Botـدا ڕێگە بە ڕێکخستنی تایبەت و پێشکەوتووی ستراتیژییەکانی مامەڵەکردن دەدات؟

Analyse markets with AI-powered insights

Explore TradersView
WhatsApp