
ڕۆژێک ئەلبێرت ئەینشتاین سوودی کەڵەکەبووی بە ‘هەشتەمین سەرسوڕهێنەری جیهان’ ناوبرد، ئەویش لەخۆڕا نەبوو. ئێستا، لەگەڵ ئۆپشنەکانی Accumulators لەسەر Deriv، دەتوانن بە شێوازێکی تەواو نوێ سوود لە گەشەی کەڵەکەبوو وەربگرن.
چی ئۆپشنەکانی Accumulators جیاواز دەکات؟
بە پێچەوانەی ئۆپشنە تەقلیدییەکان کە پشت بە بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی بازاڕ دەبەستن، ئۆپشنەکانی Accumulators بە تەواوی پەیوەستن بە سەقامگیرییەوە. لەجیاتی پشتبەستن بە گۆڕانکاریی گەورەی نرخ، ئامانجی ئێوە ئەوەیە جووڵەی نرخ لەناو مەودایەکی دیاریکراودا بمێنێتەوە، کە ئەمەش ڕێگەیەکتان پێدەدات بۆ بەدەستهێنانی قازانج لە جووڵە ئاسۆییەکانی بازاڕ.
چۆنیەتیی کارکردنی بەم شێوەیەیە:
- ئێوە ڕێژەی گەشە (تا 5%) دیاری دەکەن کە توانای پارەدانەوەکەتان و مەودای نرخەکە دەستنیشان دەکات.

- تا ئەو کاتەی نرخ لەناو ئەم مەودایەدا بمێنێتەوە، پارەدانەوەکەتان لەگەڵ هەر تیکێکدا کەڵەکە دەبێت.

- ئێوە بڕیار دەدەن تا چەند لەناو مامەڵەکەدا بمێننەوە (تا 230 تیک)، کە کۆنترۆڵتان بەسەر ستراتیژییەکەتاندا پێدەدات.
- ئەگەر نرخەکە لە مەوداکە بچێتە دەرەوە، مامەڵەکە بە شێوەیەکی خۆکار دادەخرێت و زیانەکەتان تەنها بە ستەیکە سەرەتاییەکەتان سنووردار دەبێت.
بۆچی مامەڵە بە ئۆپشنەکانی Accumulators بکەن؟
- مامەڵە لە بازاڕە ئاسۆییەکاندا بکەن. پێویست ناکات پێشبینیی جووڵەی گەورەی نرخ بکەن — لەجیاتی ئەوە قازانج لە سەقامگیری بکەن.
- مەودای تایبەت بە خۆتان دابنێن. ڕێژەیەکی گەشە (تا 5%) هەڵبژێرن کە هەردوو توانای پارەدانەوە و مەودای نرخەکە دیاری دەکات.
- ماوەکەتان هەڵبژێرن. بڕیار بدەن تا چەند دەتانەوێت مامەڵە بکەن (تا 230 تیک)، کە نەرمیتان پێدەدات لە بەڕێوەبردنی کات و ئاستی مەترسییەکەتاندا.
- پێشوەختە ئاگاداری مەترسییەکەتان بن. زۆرترین زیانتان هەمیشە بە ستەیکە سەرەتاییەکەتان سنووردار دەکرێت، بۆیە هیچ شتێکی چاوەڕواننەکراو ڕوونادات.
- لە هەر کات و شوێنێکدا مامەڵە بکەن. بەردەوام 24/7 لەسەر Volatility indices بەردەستە، بە کۆتایی هەفتە و پشووە فەرمییەکانیشەوە.
دۆزینەوەی هاوسەنگیی گونجاو
ئۆپشنەکانی Accumulators هێزی گەشەی کەڵەکەبوو پێشکەش دەکەن، بەڵام خاڵێکی گرنگ هەیە: ڕێژەی گەشەی بەرزتر واتای مەودای نرخی تەسکترە، کە مەترسیی داخستنی پێشوەختەی مامەڵەکەتان زیاد دەکات. کلیلی سەرکەوتن دۆزینەوەی تێکەڵەیەکی دروستی مەترسی و پاداشتە کە لەگەڵ شێوازی مامەڵەکردنتاندا بگونجێت.
لەسەر Deriv Trader ئاشنای ئۆپشنەکانی Accumulators ببن
ئامادەن گەشەی کەڵەکەبوو بە کردەیی ببینن؟ ئۆپشنەکانی Accumulators بە تەنها لەسەر Deriv Trader بەردەستن، کە تێیدا دەتوانن لەسەر Volatility indices مامەڵەیان پێوە بکەن.
بە هەژمارێکی تاقیکاری دەست پێ بکەن بۆ تاقیکردنەوەی ستراتیژییەکەتان بە 10,000 USD پارەی خەیاڵی، یان لە ڕێگەی خولە بێبەرامبەرەکانی Deriv Academyـیەوە زیاتر فێر ببن.
Quiz
چی ڕوودەدات ئەگەر لە مامەڵەیەکی ئۆپشنەکانی Accumulatorـدا نرخی بازاڕ بچێتە دەرەوەی مەودای دیاریکراوتان؟


