
هەرگیز ئاواتتان خواستووە بتوانن بە پارەیەکی زیاتر لەوەی بە کردەیی هەتانە مامەڵە بکەن؟ لە فۆرێکسدا، بەهۆی لیڤەرەیجەوە دەتوانن ئەوە بکەن! ئەمە وەک هێزێکی سەرووسروشتیی دارایی وایە، کە بە سەرمایەیەکی کەمتر دەرفەتی زیاتری چوونەناو بازاڕتان پێ دەبەخشێت. بەڵام وەک هەر هێزێکی سەرووسروشتیی دیکە، بەرپرسیارێتیی لەگەڵدایە. هەرچەندە لیڤەرەیج دەتوانێت قازانجە ئەگەرییەکانتان زیاد بکات، بەڵام دەشتوانێت مەترسییەکانتان گەورەتر بکات.
با بە وردی ڕوونی بکەینەوە.
لیڤەرەیج: گەورەکەری مامەڵەکردنتان
بیر لە لیڤەرەیج بکەنەوە وەک زەڕەبینێک؛ قەبارەی بەشدارییەکەتان لە بازاڕدا گەورە دەکات. بە سپاردەیەکی پێشوەختەی بچووک (“مارجن”ـەکەتان)، دەتوانن کۆنترۆڵی پێگەیەکی مامەڵەکردنی زۆر گەورەتر بکەن.
با بڵێین $100ـتان هەیە بۆ مامەڵەکردن. بە لیڤەرەیجی 1:100، دەتوانن کۆنترۆڵی دراو بە بەهای $10,000 بکەن. ئەمە وەک کۆنترۆڵکردنی 100 هێندەی سەرمایەکەتان وایە! نایاب دیارە، وانییە؟ بەڵام ئەگەر بازاڕ دژی ئێوە بجووڵێت، زیانەکانیش هەر بەو خێرایییە کەڵەکە دەبن.
لێرەدا چۆنیەتیی کارکردنی لیڤەرەیج بە کردەیی دەخەینە ڕوو:
بهێننە بەرچاوتان کە دەتانەوێت 10 پشکی بۆرسێک بکڕن کە نرخی هەر یەکێکیان $160 بێت. ئەوە مامەڵەیەکی $1,600ـییە.
- بە لیڤەرەیجی 1:10: تەنها پێویستە $160 لە پارەی خۆتان تەرخان بکەن.
- ئەگەر نرخەکە بە بڕی $40 بەرز بێتەوە: ئێوە هێشتا $400 قازانج دەکەن.
- ئەگەر نرخەکە بە بڕی $20 دابەزێت: ئێوە $200 زیان دەکەن، کە لەوانەیە بەشێکی گەورەی سەرمایەی سەرەتاییتان بێت لەگەڵ لیڤەرەیجدا.
مارجن: سپاردەی دڵنیاییی ئێوە
بۆ بەکارهێنانی لیڤەرەیج، پێویستە سپاردەیەک دابنێن کە پێی دەوترێت مارجن. ئەمە وەک تۆڕێکی سەلامەتی بۆ نێوەندگیرەکە (برۆکەر) کار دەکات، و دڵنیایی دەدات کە دەتوانن زیانە ئەگەرییەکان پڕ بکەنەوە.
جۆرەکانی مارجن:
- مارجنی بەکارهاتوو: ئەو بڕە پارەیەی کە لە ئێستادا لە مامەڵە کراوەکانتاندا ڕاگیراوە.
- مارجنی ئازاد: ئەو باڵانسە ماوەیەی کە بۆ مامەڵەی نوێ بەردەستە.
بانگەوازی مارجن (Margin call): زەنگی ئاگادارکردنەوە
ئەگەر زیانەکانتان کەڵەکە ببن و ئاستی مارجنەکەتان دابەزێت بۆ ئاستێکی زۆر نزم، لەوانەیە نێوەندگیرەکەتان بانگەوازی مارجن دەربکات—کە ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ زیادکردنی پارەی زیاتر یان ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی داخستنی خۆکارانەی مامەڵەکانتان. بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی دۆخەکە لەدەست نەدەن، بژمێرە ئۆنلاینەکانی مارجن بەکاربهێنن بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانتان.
پوختەی بابەت: بە وریایییەوە مامەڵە لەگەڵ لیڤەرەیجدا بکەن
لیڤەرەیج دەتوانێت گۆڕانکارییەکی گەورە دروست بکات، بەڵام بێمەترسی نییە. وەک لێخوڕینی ئۆتۆمبێلێکی وەرزشی بیری لێ بکەنەوە: پڕجۆش و بەهێزە، بەڵام پێویستی بە کارامەیی و وریایی هەیە.
- بە بڕی بچووک دەست پێ بکەن و هەنگاو بە هەنگاو قەبارەی مامەڵەکانتان زیاد بکەن.
- هەرگیز مەترسی لەسەر بڕە پارەیەک مەکەن کە بەرگەی لەدەستدانی ناگرن.
- سەرمایەکەتان بە فەرمانەکانی ستۆپ لۆس و دیاریکردنی ژیرانەی قەبارەی مامەڵە بپارێزن.
پێش ئەوەی دەست پێ بکەن، لە ڕێگەی کۆرسە خۆڕایییەکانی فۆرێکسمان لە Deriv Academy بنەماکان فێر ببن یان بە هەژمارێکی تاقیکاری (دیمۆ) ڕاهێنان بکەن. هەر کە شارەزای لیڤەرەیج بوون، دەتوانن بە ژیرانە بەکاری بهێنن بۆ گەیاندنی توانای مامەڵەکردنتان بە بەرزترین ئاست!
بە ئیمەیڵ و تێپەڕەوشەی هەژماری Derivـەکەتان بچنە ژوورەوە بۆ ناو Deriv Academy بۆ ئەوەی هەر ئەمڕۆ دەست بە فێربوون بکەن!
Quiz
چی ڕوودەدات ئەگەر ئاستی مارجنەکەتان زۆر داببەزێت؟


