
ئەگەر تازە دەست بە مامەڵەکردنی فۆرێکس دەکەن، زانینی ئەوەی کەی مامەڵە بکەن بە هەمان ئەندازەی زانینی ئەوەی مامەڵە بە چییەوە بکەن گرنگە. بە پێچەوانەی بازاڕی بۆرسەکان کە پەیڕەوی لە خشتەیەکی کاتیی توند دەکات، فۆرێکس لە دووشەممەوە تا هەینی، 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کراوەیە. بەڵام هەموو کاتژمێرەکان وەک یەک نین. هەندێک کاتژمێر دەرفەتی زیاتر لەوانی دیکە پێشکەش دەکەن.
بازاڕ وەک پێشبڕکێیەکی جیهانیی دەستاودەست بهێننە پێش چاوتان کە لە ناوەندێکی داراییەوە دەچێتە ناوەندێکی دیکە. لەگەڵ خولانەوەی زەویدا، نۆرەی مامەڵەکردن لە ناوەندێکی دارایی گەورەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندێکی دیکە. لە سیدنییەوە دەست پێ دەکات، دەچێتە تۆکیۆ، پاشان بەرەو لەندەن دەڕوات و لە کۆتاییدا دەگاتە نیویۆرک. هەر دانیشتنێک جووڵە و تایبەتمەندیی جیاوازی بازاڕ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
چوار دانیشتنە سەرەکییەکەی مامەڵەکردنی فۆرێکس:
دانیشتنی سیدنی (9ی شەو–6ی بەیانی (GMT))
لێرەوە چالاکییەکان دەست پێ دەکەن! دۆلاری ئوسترالی و نیوزیلەندی دەکەونە بەر سەرنج. بە شێوەیەکی گشتی ئەمە دانیشتنێکی ئارامترە، وەک بێدەنگیی پێش زریان وایە.
دانیشتنی تۆکیۆ (12ی شەو–9ی بەیانی (GMT))
بازاڕەکانی ئاسیا بەئاگا دێنەوە و یەنی ژاپۆنی دێتە سەنتەری سەرنجەکان. ئەم دانیشتنە بە خێرایییەکی مامناوەند دەجوڵێت و ڕێگە بە مامەڵەکاران دەدات ئاراستەکان دەستنیشان بکەن پێش ئەوەی دانیشتنە چڕترەکانی لەندەن و نیویۆرک دەست پێ بکەن.
دانیشتنی لەندەن (7ی بەیانی–4ی دوای نیوەڕۆ (GMT))
لەندەن شەپۆلێکی بەهێزی چالاکی دەهێنێت و یۆرۆ و پاوەندی بەریتانی جووڵەی بەهێز دەکەن. ئەمە کاتی زێڕینە بۆ مامەڵەکردنی فۆرێکس: ناجێگیریی بەرز، دەرفەتی گەورە و جموجۆڵێکی زۆر.
دانیشتنی نیویۆرک (12ی نیوەڕۆ–9ی شەو (GMT))
دۆلاری ئەمریکی دەکەوێتە بەر سەرنج و بازاڕەکە زیاتریش چڕ دەبێتەوە، بەتایبەتی کاتێک لەگەڵ دانیشتنی لەندەندا تێکەڵ دەبێت. ئەم دانیشتنە ناجێگیرییەکی بەرز و قەبارەیەکی زۆری مامەڵەکردن پێشکەش دەکات.
کاریگەریی سەرنجڕاکێشی تێکەڵبوونی دانیشتنەکان
هەندێک لە باشترین دەرفەتەکانی مامەڵەکردن ئەو کاتە ڕوودەدەن کە دوو دانیشتن لە یەک کاتدا تێکەڵ دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونێکی بەرچاو لە قەبارەی مامەڵەکردن و ناجێگیریدا. لێرەدایە کە ئەم ماوانە زۆرجار ناجێگیری و نەختینەیی بەرز دروست دەکەن.
- تێکەڵبوونی لەندەن و نیویۆرک (12ی نیوەڕۆ–4ی دوای نیوەڕۆ (GMT)):
قەرەباڵغترین و پڕمامەڵەترین دانیشتنە، بەتایبەتی بۆ جووتە دراوەکانی وەک GBP/USD. بەشداربووە گەورەکان چالاکن و جووڵەی نرخەکان دەکرێت زۆر خێرا و بەهێز بێت.
- تێکەڵبوونی تۆکیۆ و لەندەن (7ی بەیانی–9ی بەیانی (GMT)):
ناجێگیرییەکەی لە تێکەڵبوونی لەندەن/نیویۆرک کەمترە، بەڵام هێشتا دەرفەتی گونجاوی مامەڵەکردن پێشکەش دەکات.
ئامۆژگاری: ئەم دانیشتنانە پەیڕەوی لە کاتی GMT دەکەن، بۆیە لەگەڵ ناوچەی کاتیی خۆتاندا بیانگونجێنن. ئامرازی سەرهێڵی زۆر هەن بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدەن کاتەکانتان لەگەڵ بازاڕدا ڕێک بخەن.
بۆچی کاتژمێرەکانی مامەڵەکردن جیاوازی دروست دەکەن
- باشترین کاتەکان بۆ مامەڵەکردن بدۆزنەوە: بەدوای ناجێگیریدا دەگەڕێن؟ لە کاتی دانیشتنەکانی لەندەن یان نیویۆرکدا مامەڵە بکەن. ڕەوتێکی ئارامترتان پێ باشترە؟ سیدنی یان تۆکیۆ تاقی بکەنەوە.
- لە ڕەفتاری بازاڕ تێبگەن: دانیشتنە جیاوازەکان تایبەتمەندیی جیاوازیان هەیە. دانیشتنی تۆکیۆ زۆرجار زیاتر پێشبینیکراوە، لە کاتێکدا دانیشتنی نیویۆرک دەکرێت ناجێگیرتر و پڕجووڵەتر بێت.
- پلان بۆ ستراتیژییەکانتان دابنێن: ڕەنگە سکاڵپینگ (Scalping) لە تۆکیۆ باشترین ئەنجامی هەبێت، لە کاتێکدا ستراتیژییەکانی شوێنکەوتنی ئاراستەی بازاڕ دەکرێت لە کاتی دانیشتنی لەندەندا بریقەیان هەبێت.
ئێستا کە ڕیتمی بازاڕی فۆرێکس دەزانن، دەتوانن پلان بۆ دانیشتنەکانی مامەڵەکردنتان دابنێن بۆ بەدەستهێنانی باشترین دەرفەتەکان. لەبیرتان بێت، بابەتەکە تەنها پەیوەندیی بەوەوە نییە کەی مامەڵە دەکەن.
سەرکەوتن تەنها پەیوەست نییە بە کاتەوە، بەڵکو پەیوەستیشە بە جێبەجێکردنی پلانەکەتان بە پابەندبوونەوە. ئەو دانیشتنانە هەڵبژێرن کە لەگەڵ شێوازی ئێوەدا دەگونجێن، مەترسییەکانتان بەڕێوە ببەن و هەمیشە بە پلانەوە مامەڵە بکەن.
بۆ پەرەپێدانی کارامەیییەکانی مامەڵەکردنتان هەر ئەمڕۆ چوونەژوورەوە بۆ Deriv Academy ئەنجام بدەن!
Quiz
کام دانیشتنی فۆرێکس قەرەباڵغترینە و زۆرترین مامەڵەی تێدا دەکرێت؟

